Psalms 70

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە.

1ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم،
ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.

2با شەرمەزار و سووک بن
ئەوانەی گیانی منیان دەوێت،
با ببەزن و ڕیسوا بن
ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.
3با هەڵبێن لە شەرمان
ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»
4بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،
شاد و دڵخۆش بن.
با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!»
ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.

5بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،
خودایە، خێرا وەرە بۆ لام.
یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی،
ئەی یەزدان، دوامەکەوە.
Copyright information for CkbKSS